بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندنی محەممەد عەلی دێهقان دێهنەوی، دوا وادەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییە نوێیە کە پێشتر بۆ ڕۆژی 9ی پووشپەڕ دیاریکرابوو، گۆڕدراوە بۆ 31ی ئابی 1405.

بەم پێیە، پێویستە هەناردەکاران تا کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ لەسەدا 60ی دراوی بیانی کە لە هەناردەکردن بەدەستیان هێناوە بگەڕێننەوە و لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە ئەم بڕە پارەیە تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە بۆ لە سەدا 70 بەرز دەبێتەوە.

ئەم بڕیارە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکانی ئابووری و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی بازرگانی دەرەکی دراوە.