بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داریوش سادقی ڕایگەیاند: بە پێی ئەم ڕێکەوتنە، بارهەڵگرەکانی هەڵگری کاڵای هەناردەکردن لە ڕێگەی جاددەی بەرەکەتەوە دەچنە ناو عێراق و ڕێڕەوی هاتووچۆی بارهەڵگرەکانی هەناردەکردن و بارهەڵگرە بەتاڵەکانی گەڕانەوە جیا دەکرێنەوە؛ ڕێوشوێنێک کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و زیادکردنی خێرایی جوڵەی کاڵاکان و ڕازیکردنی شۆفێران و بازرگانان.

ناوبراو هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ بەڕێوەبردنی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین و نەرم و نیان کردنی هاتووچۆی لەسەر سنووری خوسرەوی ڕاگەیاند.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گومرگی خوسرەوی، له ئێستادا ڕۆژانه له نێوان 400 بۆ 450 بارهەڵگر لەم سنوورە دێنە دەرەوە و کەرەستەی بیناسازی، کاشی، سەوزەی جۆراوجۆر و شیری ویشک له گرنگترین کاڵاکانی هەناردەکراون لەم دەروازە سنوورییەوە.