كهناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "پارێزگای نەجەفی ئەشرەف دوو بەرنامە بهخۆیهوهدهبینیێت بۆ ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕێبەری شەهید؛ یەکەمیان فەرمییە و ڕۆژی سێشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری، لەگەڵ سەرکردەی قەوارە سیاسییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و کەسایەتییە فەرمییەکان."
وتیشی: "بەرنامەی دووەمیش بریتی دەبێت لە پێشوازیی کردنی جەماوەری، کە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر شەش لە پردی نەخۆشخانەی سەدر لە شەقامی فڕۆکەخانەوە دەستپێدەکات، و بە ناو شاری کۆندا تێدەپەڕێت تا دەگاتە مەزارگەی حەزرەتی ئیمام عهلی (سڵاوی خوای لێبێت)."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "پارێزگاکە پێشوازی لە شاندێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەستەی حەشدی شەعبی کردووە، جگە لە باڵیۆزی ئێران، کە تێیدا پێداچوونەوە و تاوتوێی سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە کرا"، و جەختیشی لەسەر ئامادەیی تەواوی نەجەفی ئەشرەف کردەوە بۆ پێشوازیکردن لەم ڕووداوە مێژووییە.
لەلایەکی تریشەوە، حەیدەر کەبون، بەڕێوەبەری بەشی دروشمەکان و سەردانە ملیۆنییەکان لە دیوانی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "خاوەن موکەبە حسێنییەکان دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ پێشوازیکردن لەو بەشداربووانەی کە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دێن بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکە، کە کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە پردی نەخۆشخانەی سەدرەوە بەرەو مەزارگەی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) بەڕێ دەکەوێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە "لیژنەی تایبەتمەند سێیەم کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمەکە ئەنجامداوە"، و جەختی لەسەر کارکردن کردەوە بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزاری و ڕێکخستنییەکان بە مەبەستی گەرەنتییکردنی ڕەوانیی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووان."
ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا زیاتر لە 60 موکەبی حسێنی بەشداریی خۆیان تۆمارکردووە، لەگەڵ پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ زیاتر لە 100 موکەب، و ڕوونکردنەوەی دا کە زۆربەی موکەبەکان لەسەر درێژایی ڕێگاکە بڵاودەبنەوە.