نوێژی مەیت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و زانایان و پیاوانی ئایینی و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان کە لە شەوی ڕابردووەوە بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە لە مزگەوتی جەمکاران ماتەمینیان بۆ تەرمی ڕێبەری شەهید و شەهیدانی بنەماڵەکەی دەگێڕا، لە لایەن ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی لە مزگەوتی جەمکاران ئەنجامدرا.

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدە و شەهیدانی بنەماڵەکەی لە بلواری پێغەمبەری گەورەوە بەرەو مەزارگەی حەزرەتی مەعسومە (د.خ) دەستی پێکردووە.

لە نێو ئەو قەرەباڵغییەدا ئاڵای سێ ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرتر لە هەر شتێ بەرچاو بوو. هەروەها ئاڵای سووری «یا لثارات الحسین(ع)» و ئاڵای ڕازاوە بە ناوی حەزرەتی ساحیب الزەمان (ع) لە دەستی زۆرێک لە ئامادەبوواندا دەبینرێت.

هاوارەکانی "لەببەیک یا مەهدی"، "ئەبۆلفەزل عەلەمدار خامنەیی نەگاهدار"، "لەببریک یا حسێن"، "حوسێن حوسێن دروشمی ئێمە شەهیدبوون شەرەفمانە" دەبیسترێت.

بەدرێژایی ڕێگای پرسەی سەرکردەی شەهید لە بلواری پێغەمبەر محمد، بۆ ئاسوودەیی خەمخۆران، ئامێری ڕشاندنی تەم و ئاوڕێژی دانراون.

هەروەها خەڵکی غەیرە ئێرانی بە نەتەوە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ئەم ڕێوڕەسمەکە دەبینرێن.