لە یاری حەوتەمی قۆناغی یەک هەشتمی مۆندیالی 2026، ئەرجەنتین و میسر لە یاریگای مێرسیدس بێنز لە ئەتلەنتا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.
سەرەتا یاریزانانی لیۆنێل سکالۆنی پێش ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر میسر یاری بکەن، بە سێ گوڵ بەرامبەر بە گوڵێک لە جەزائیریان بردەوە، دواتر بە دوو گوڵ بەرامبەر بە گوڵێک لە نەمسایان بردەوە، لە دوایین یاریشدا بە سێ گوڵ بەرامبەر بە گوڵێک لە ئوردنیان بردەوە و بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ وەک پێشەنگی کۆمەڵەی G سەرکەوتن.
هەروەها هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بردنەوەی لە کیپ ڤۆرد بە ئەنجامی 3-2 گەیشتە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی مۆندیال.
لەلایەکی دیکەوە میسر بە ئەنجامی 1-1بە یەکسانبوون بەرامبەر بەلجیکا دەستیپێکرد، دواتر بە سێ گوڵ بەرامبەر بە گوڵێک لە نیوزلەندای بردەوە، دواتر بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر ئێران یەکسان بوو و وەک هەڵبژاردەی دووەمی کۆمەڵەی G سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە قۆناخی یەک شانزدەیەمدا، میسریەکان بە ئەنجامی ١ _ ١ لەگەڵ ئوسترالیا یەکسانبوون و بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی بەرامبەر بە ئەرجەنتینی پاڵەوان.
ئەم یارییە دەتوانرێت بە یەکێک لە دراماتیکترین و سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی مۆندیالی بیست و سێیەم وەسف بکرێت.
شەڕێکی سەرنجڕاکێش کە لە کۆتاییدا بە سەرکەوتنێکی ٣-٢ بەسوودی پاڵەوانی بەرگریکاری جیهانی کۆتایی هات.