بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئاشكرای كرد، دەست لە چەكەكانیان هەڵناگرن و بگرە توانای سەربازی و تەناهیشیان بەرەوپێشەوە دەبەن تا لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.
لە ڕاگەیەنراوێكی هاوئاهەنگیی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقدا هاتووە، چەكەكانمان بە پاڵەوانیی پیاوانمان لە مەیدانی جەنگ جوانتر بووە، بۆیە هیچ ڕێژەیەك بژارەی دەسبەرداربوونمان لێی نییە و بگرە چەكەكانمان بوونەتە ئیمان و عەقیدە و پەیمان و بەڵێن لە گەردنمان.
ئاماژە دراوە، لەو سنوورەی ئێستە ناوەستین كە پێی گەیشتووین، بەهەموو ئەوەی هەمانە لە هێز و خۆراگری بەردەوام دەبین لەسەر پێشخستنی توانای سەربازیمان و ئامادەییمان، بۆ وەستانەوە بەڕووی هەڕەشە و ئاڵنگارییەكان كە دوژمنی زایۆنی ئەمەریكی لە ناوچەكە ئەنجام دەدات.