بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەکەدا توانا ئابوورییە هاوبەشەکانی پارێزگای کرماشان و ناوچەی گەرمیانی عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریی پەیوەندی نێوان بازرگانان و پیشەسازەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوبەشی ئابووری کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان جەختیان لە بەردەوامیی کۆبوونەوە هاوبەشەکان و فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستانی عێراق وەک هەنگاوێکی کاریگەر لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی و وەبەرهێنان، کردەوە.