بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیحسان ئیسماعیلی بە ئاماژەدان بە نەبوونی ژێرخانی تایبەتمەند بۆ خلیسکانی سەر بەفر لە کرماشاندا، ڕایگەیاند کە پەرەپێدانی ژێرخان گرینگترین ئەولەوییەتی دەستەی خلیسکێنەی پارێزگاکەیە و وتیشی: چالاککردنی ئەم کۆمەڵگەیە دەتوانێت کرماشان بکاتە ناوەندی بیاتلۆنی وڵات و بنەمایەک بۆ میوانداریکردنی پێشبڕکێیە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان و پەروەردەکردنی پاڵەوانانی ئەم لقە وەرزشییە، دابین بکات. 

ناوبراو هەروەها نیازی وەرزشوانانی کرماشانی بۆ هۆڵێکی مەشق و ڕاهێنان ڕاگەیاند و وتی: سەرەڕای ئەو بەدواداچوونانەی کەوا لە ساڵی ڕابردووەوە ئەنجام دراون، هێشتا شوێنێکی گونجاو بۆ وەرزشوانان لەم بوارەدا لەبەردەستدا نییە.

سەرۆکی دەستەی خلیسکێنەی کرماشان، پەرەپێدانی بەردەوامی وەرزشی زستانە، فراوانکردنی چالاکییەکانی پاڵەوانێتی، بەڕێوەچوونی خولی ڕاهێنان، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهێنەر و ناوبژیوانان، گەڕان بەدوای بەهرەمەندان و پەرەپێدانی لقی وەرزشی ڕۆلەراسکی و بیاتلۆنی لە شارەکاندا وەک لە گرنگترین بەرنامەکانی ئەو دەستەیە بۆ ئەمساڵ خستەڕوو.

ئیسماعیلی بە ئاماژەدان بە چالاکییەکانی وەرزشی خلیسکێنە، لە شارەکانی کرماشان، کەنگاوەر، داڵاهوو و سەحنە، پلانی بەشداریی و ئامادەبوونی وەرزشوانانی ئەو پارێزگایە لە خولی نیشتمانیی خلیسکێنە و زیادکردنی بەشداری لە پێشبڕکێیە نیشتمانییەکاندا، ڕاگەیاند.