بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمرۆ دووشەممە وەزیرانی ناوخۆی ئێران، عێراق و پاکستان لە سەر ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری تاران کۆدەبنەوە.
ئەسکەندەر موئمنی وەزیری ناوخۆی ئێران لە میانەی پێشوازیی لە سەید موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاکستاندا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئەم دواییەی پاکستان بە کردەوەی ئەوەی پیشاندا کە هەر دوو وڵات دۆست و برادەرن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هەڵوێستانە دەرفەتی نوێی هاوکاریی نێوان هەر دوو وڵاتی لە بوارە جیاجیاکان هێناوەتە پێشەوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی تاران هەوڵ دەدرێت ئاسانکاری زیاتر پێشکەش بە زیارەتکاران بکرێت./.