سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی دووشەممە لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تەواوەتی ڕاست دەکات. هەرکەسێک تێپەڕبوونی سەلامەت و پارێزراوی کەشتییە بازرگانییەکان بەناو گەرووی هورمزدا مسۆگەر بکات، شایەنی ئەوەیە تێچووی ئەم خزمەتگوزارییە وەربگرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران هەمیشە پارێزەری ئاسایشی گەرووی هورمز بووە و بۆ هەتا هەتایە هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

عێراقچی لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: بێگومان لەسەدا ٢٠ ڕێژەیەکی زۆر بەرزە؛ دادپەروەر دەبین!