کریس مێرفی، سیناتۆری ناودار و بەناوبانگی ئەمەریکا لە زنجیرەیەک پەیامدا لە سۆشیال میدیا ئێکس نووسیویەتی: ڕاستییە بنەڕەتییەکە ئەوەیە کە ترەمپ هیچ ڕێگەیەکی نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران. ئێران ئێستا کە بەرگەی توندترین گورزی سەربازی ئەمریکای گرتووە و ڕزگاری بووە، دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت؛ و ئێستا کە کۆنترۆڵی گەرووەکەی کردووە، وازی لێناهێنێت.
ئەو سیناتۆرە دیار و بەناوبانگەی ئەمەریکا زیادی کرد: چ هەڵەیەکی گەورەیە کە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی لابرا (شەهیدکرا). پاشان ترەمپ ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ تاران واژۆ کرد کە کۆنتڕۆڵی گەرووی بە ئێران بەخشی (و سزاکانی هەڵگرت!). بەڕاستی هەڵەیەکی کارەساتبار (ڕەنگە بەهۆی بێتوانایی تەواوەوە بێت). ئێستا عومان (هاوپەیمانمان!) و ئێران ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی کۆنترۆڵی بکەن.
پاشان کریس مێرفی زیادی کرد: ئەمە شێتانەیە و لە ڕاستیدا هەر لەسەرەتاوە ئەوە ستراتیژییەتی ئەو بووە. وەک پێشبینی دەکرێت شەڕی تەواو لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە. گەرووی هورمز داخراوە و جارێکی دیکە نرخی غاز بەرز دەبێتەوە. بە کورتی؟ ترەمپ هیچ بژاردەیەکی نییە. زیادبوونی بێتوانایی ئەو ئەمریکای لە بنبەستێکدا هێناوە. شتەکان تەنها خراپتر دەبن. لێرەدا شتەکە ئەوەیە: ترەمپ هیچ بژاردەیەکی نییە. ئێران تا دێت بوێرتر دەبێت. هێرشی زیاتر تەنها هێزی سەربازی و ئابووری ئەمریکا لاواز دەکات. کارەساتێکی تەواو. دووەم: ئەم شەڕە وڵاتەکەمان ئیفلاس دەکات. تا ئێستا ١٠٠ ملیار دۆلاری تێچووە. بۆ ئەوەی پارەی شەڕەکە بدرێت، بڕیارە بودجەی چاودێری تەندروستی و پەروەردە و باشترکردنی ڕێگاوبانەکان کەم بکرێتەوە. لەم نێوەندەدا عەمبارەکانی چەکەکانمان بە شێوەیەکی مەترسیدار کەم بووەتەوە، ئەمەش ڕاستییەکە بۆ ئێران هیچ نهێنییەک نییە. گەورەترین کێشەی ئەم سەرکردایەتییە ئەوەیە کە ئێران دەزانێت کە ترەمپ ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت لە بۆردومانکردن. بۆچی؟ یەکەم: تا شەڕ بەردەوام بێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ئەمریکا، ترەمپ درێژە بەم ڕەوتە نادات.