سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: کاتژمێر ٤:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵات، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی، بۆ سێیەم شەو لەسەریەک هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.
فەرماندەییەکە ئیدیعای کردووە: ئەم هێرشانە بەردەوامن و تێچووی قورس بەسەر هێزەکانی ئێراندا دەسەپێنن و توانای هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز کەمدەکاتەوە.