بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گوێرەی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران، "ئازاد بێرتەنی"، ڕاوێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری عێراق، بە ئامادەبوون لە شاری سلێمانی لەگەڵ شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکاران و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و وتووێژی کردووە.
لەم دیدارەدا لایەنەکان جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و ڕێگاکانی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکانی ئابوورییان تاوتوێ کرد.
هەروەها، فراوانکردنی مامەڵەی نێوان یەکێتی هەناردەکاران و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێکخراوە بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بازرگانی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی شاندی بازرگانی، تەوەرەکانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.
لە کۆتایی ئەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی ڕاوێژکارییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی ئێستا، بە ئامانجی پەرەپێدانی بازرگانی دوولایەنە و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکان کردەوە.