بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ئێستادا نزیکەی لە سەدا ٤٠ی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق لە ڕێگەی سنوورەکانی خوسرەوی، پەرویزخان و سۆمارەوە ئەنجام دەدرێت، وتی: بە تەواوبوونی ژێرخانی گواستنەوە و بەستنەوەی هێڵی شەمەندەفەری خوسرەوی بە بەغداوە، دەکرێت ئەم پشکە بۆ زیاتر لە سەدا 60 بەرز بکرێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماردا 6 هێمەت قەرز بۆ جێبەجێکردنی هێڵی ئاسنی کرماشان–خوسرەوی تەرخان کراوە، زیادیشی کرد: جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە پێشکەوتنی باش بەردەوامە و ئەگەر ئەو پارانە دەستەبەر بکرێت، هێڵی ئاسنین تا ساڵی داهاتوو دەگاتە ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا.
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، جگە لە پەرەپێدانی بازرگانی، بەستنەوەی ئەم هێڵە بە بەغداوە توانای گواستنەوەی موسافر و هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینیش بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
حەبیبی هەروەها پلانی بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگارەکانی کرماشان و دیالەی عێراقی ڕاگەیاند و وتی: ئەگەر لایەنی عێراقی ئامادەبێت ڕێگای شەمەندەفەر بۆ بەغدا درێژ بکاتەوە، حکومەتی ئێران ئامادەیە پارەی پێویست دابین بکات.
پارێزگاری کرماشان بە ئاماژەدان بە تۆمارکردنی زیاتر لە 1 ملیۆن و 100 هەزار هاتووچۆ لە ڕێگەی سنووری خوسرەوییەوە لە سەردەمی ئەربەعین لە ساڵی ڕابردوودا، جەختی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی هێڵی شەمەندەفەری خوسرەوی-بەغدا و بەرزکردنەوەی ژێرخانی سنووری سۆمار وەک دووهەمین سنووری ئەربەعینی پارێزگاکە و دامەزراندنی تێرمیناڵی تایبەت بە گەڕانەوەی زیارەتکاران لە شاری کەربەلا بۆ کارئاسانی گەشتەکانی ئەربەعین، کردەوە.
لەم دیدارەدا "محەممەد کازم ئال سادق" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، وێڕای پێشوازی لە داواکارییەکانی پارێزگاکە، بەڵێنیدا بەدواداچوون لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق بکات سەبارەت بە پرسی تەواوکردنی هێڵی شەمەندەفەری خوسرەوی-بەغدا، پەرەپێدانی ژێرخانی سنووری، بەرزکردنەوەی دامەزراوە سنوورییەکانی سومار، ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین و پەرەپێدانی سنوورەکانی کرماشانی لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات، زانی.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی سنوورەکانی کرماشان لە پەرەپێدانی پەوەندییەکانی نێوان هەڕدوو وڵات، وتیشی: ئەم پارێزگایه به هۆی توانای ئابووری و بازرگانی و فەرهەنگییەکانی له پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقدا پێگەیەکی تایبەتی هەیه و پەرەپێدانی ژێرخانی سنووری و هێڵی ئاسنیش سوودی هاوبەش و بەردەوام بۆ هه ڕدوو وڵات دێنێتە ئاراوه.
ئال سادق هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە لە هیچ هەوڵێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە درێغ ناکرێت و هەروەها داکۆکی لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ داواکارییەکانی پارێزگاکە کردەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقدا.