بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوەی کوردپرێس؛ کۆکردنەوەی کتێبی "ئەتڵەسی خۆراکی کرماشان" لە نووسینی داود فەهیمی چالاکی بواری گەشتیاری خۆراک لە ڕێکخراوەی فەرهەنگی و هونەری "ڤەنووشەک" دەستیپێکرد.
بڕیارە ئەم کتێبە نزیکەی ٤٠٠ خۆراکی ڕەسەنی کرماشان لە چوار بەشدا بناسێنێت کە بریتین لە خۆراکەکانی ئیکۆسیستەم، خۆراکی ڕێوڕەسمییەکان، نانە تەقلیدیەکان و سفرەوخوانی ڕۆژانە.
لەم بەرهەمدا بۆ هەر خۆراکێک زانیاری تەواو وەک مێژوو، بنەچە، کەرەستەی خاو، شێوازی ئامادەکردن، شوێنی دابینکردن، سوودەکانی، پۆلێنکردن و وەرزی گونجاوی بەکارهێنان بە هەردوو زمانی فارسی و ئینگلیزی بۆ هەر خۆراکێک دەخرێتەڕوو.
بە وتەی بەشداربووان، ئەم کتێبە وەک سەرچاوەیەک بۆ خواردنی کرماشان شاری داهێنەری خۆراک دەنێردرێت بۆ یونسکۆ.
کۆکردنەوەی ئەم کارە بە هاوکاری ئەندامانی ڕێکخراوەی فەرهەنگی و هونەری ڤەنووشەک، چێشتلێنەران، توێژەران و بەشداری گشتی خەریکە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها فێرکاری ڤیدیۆیی ئەو خواردنانەی کە لەم کتێبەدا ناسێنراون لە یەک کاتدا لەسەر پلاتفۆرمە مەجازییەکانی ڕێکخراوەی ڤەنووشەک بڵاودەکرێنەوە.