بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم پێشانگایە لە ۲٨ی پووشپەڕ تا ٢ی گەلاوێژ هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ تا ۹:٠٠ی شەو میوانداری ئارەزومەندان دەکات.
لەم ڕووداوەدا جۆرەها گوڵ و ڕووەک، ڕووەکی ناوماڵ و ڕووەکی ڕازاوە، ڕووەکی دەرمانی، بەرهەمی چاودێری ڕووەکی وەک خاک و پێو، هەروەها یادگاری و دیاری لە پارێزگا جیاوازەکانەوە پێشکەش دەکرێن.
پێشانگای گوڵ و ڕووەکی سەرتاسەری لە ڕووبەری دوو هەزار مەتر چوارگۆشە بەڕێوەدەچێت و ٧٠ کۆشکی تێدایە و بەشداربووان لە کرماشان، مەحەڵات، هەمەدان، گیلان، مازەندەران و چەند پارێزگایەکی دیکەی تێدا ئامادەن.