بەگوێرەی ڕاپۆرتی جامی کوردی، ڕەزا جەمشیدی، بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی سنووری سۆمار وەک دووهەمین سنوور بۆ هاتۆچووی زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕایگەیاند: شارەوانی سۆمار هەموو تواناکانی خۆی بۆ قیر و جوانکردنی ڕێگاکانی شار کۆکردۆتەوە، هەروەها 9 سەنتەر بۆ حەوانەوەی زیارەتکاران و 10 ئاودەستخانە و ئامێرێکی سەهۆڵساز بە توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 400 پارچە سەهۆڵ بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران ئامادە کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کاروانی شارەوانیش بەم زووانە دەست پێدەکات، جەختی لەوە کردەوە: پێویستە ئەربەعین ببێتە دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی سۆمار.

بە گوتەی شارەوانی سۆمار، ئەم شارە جگە لە ڕۆڵی گرنگ لە میوانداریکردنی زیارەتکاراندا، توانایەکی بەرزی هەیە بۆ بازرگانی سنووری، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریش دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ خۆشگوزەرانی ئابووری و زیادبوونی وەبەرهێنان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان لەم ناوچە سنوورییەدا.