بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان" کە بە پێشوازی پارێزگاری کرماشان چووەتە ناو تێرمیناڵی سنووری سۆمارەوە، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پرۆسەی ئامادەکاریی ئەم سنوورە ڕایگەیاند: "زۆربەی ژێرخانی پێویست دابین کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا سنووری سۆمار بە شێوەیەکی تاقیکاری و سنووردار بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین کارا دەکرێت".

ناوبراو زیادی کرد: لە قۆناغی یەکەمدا خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت شاری گیلان غەرب و پارێزگای کرماشان و بەشێک لە پارێزگای ئیلام دەتوانن لەم ڕێگایە بۆ سەفەر بۆ مەزارگە پیرۆزەکان کەڵک وەربگرن و لەگەڵ تەواوبوونی ژێرخانی ئابووریش ئەگەری هاتووچۆی فراوانتری زیارەتکاران و موسافرانیش دابین دەکرێت.

بەرپرسی ستادی ناوەندی ئەربەعین، مەرزی سۆماری بە یەکێک لە سنوورە ئابوورییە گرنگەکانی وڵاتی لەگەڵ عێراق زانی و وتی: جگە لەوەی ئەم سنوورە ڕۆڵی لە جموجۆڵی زیارەتکاراندا هەیە، توانای بەرزی هەیە بۆ پەرەپێدانی چالاکییە ئابووری و گەشتیارییەکان و بە یەکێک لە ڕێگا وشکانییە گرنگەکانی وڵات دادەنرێت بەهۆی نزیکیی لە بەغدا و مەزارگە پیرۆزەکانەوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "حکومەت به ئامانجی بەهێزکردنی بازرگانی، ترانزێت، هەناردەکردن و ئاسانکاری هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین، بەدواوواچوون بۆ پەرەپێدانی سنووره وشکانییەکان دەکات و پارێزگای کرماشان به 6 سنووری چالاکەوە، ڕۆڵێکی ستراتیژی له بەدیهێنانی ئەو سیاسەتەدا دەگێڕێت".

 پارێزگاری کرماشان لە میانەی سەردانەکەیدا ئاماژەی بە ڕێوشوێنەکانی ئامادەکردنی سنووری سۆمار کرد و وتی: میحوەرەکانی چوونە ژوورەوە، پەناگە، دەروازەی هاتووچۆ، ژێرخانی پاسپۆرت و پێداویستییەکانی دیکەی پەیوەست بە ئامادەبوونی زیارەتکاران بە هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی جێبەجێکردن، هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و پاسەوانی سنوورەکان ئامادەکراون و ئەم سنوورەش ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی مەزارگە پیرۆزەکان.

حەبیبی هەروەها جەختی لە بەردەوامیی چالاکییە بازرگانییەکان لەسەر سنووری سۆمار لە سەردەمی ئەربەعیندا کردەوە و گوتیشی: "ئەم سنوورە یەکێکە لە دەروازە بازرگانییە گرنگەکانی وڵات، هاوکات لەگەڵ هاتووچۆی زیارەتکاران، چالاکییە بازرگانییەکان و تێپەڕینی بارهەڵگرەکان بەبێ پچڕان بەردەوام دەبن.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "ڕۆژانە لە نێوان 400 بۆ 500 بارهەڵگر بە سنووری سۆماردا تێدەپەڕن، توانای زیادکردنی ئەم ژمارەیەش بوونی هەیە".

سەردانی تێرمیناڵی سنووری سۆمار، سنووری نێودەوڵەتی خوسرەوی و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ستادی ئەربەعینی پارێزگا لە چوارچێوەی سەفەری پوورجەمشیدیان بۆ کرماشان ڕاگەیەندراوە.

ئەمساڵ پارێزگای کرماشان  جگە لە سنووری نێودەوڵەتی خوسرەوی لە ڕێگەی سنووری سۆمارەوە، میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین دەکات.