بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر سنووری نێودەوڵەتی خوسرەوی ڕایگەیاند: سنووری خوسرەوی وەک سێیەم قەرەباڵغترین سووری وڵات تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن هاتووچۆی تۆمار کردووە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

nاوبراو ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا شەپۆلی گەڕانەوەی زیارەتکاران لەم سنوورەوەدا بەردەوامە، هەروەها هەموو ڕێکخستنێکی پێویست کراوە بۆ ئەوەی زیارەتکاران بە ئارامی و سەلامەتی و بێ نیگەرانی بگەڕێنەوە شارەکانیان.

پارێزگاری کرماشان بە ئاماژە بە بەهێزبوونی تۆڕی گواستنەوە وتی: ژمارەی واگۆنی شەمەندەفەرەکان لە وێستگەی کرماشان زیادی کردووە و ڕێگای شەمەندەفەر بۆ تاران، مەشهەد، گۆرگان، ڕەشت و ساری پلانی بۆ دانراوە. هەروەها سەرەڕای سنووردارکردنەکان، ژمارەی گەشتەکانی ئەربەعین زیادی کردووە و تەواوی توانای پاسەکان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بەکاردەهێنرێت.

حەبیبی جەختی لەوە کردەوە: 18 لیژنەی ستادی ئەربەعین بە درێژایی کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژ خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن و ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت تا  گەڕانەوەی دوایین زیارەتکار. هەروەها بۆ خۆشگوزەرانی زیارەتکاران، کاروانەکان لەسەر ڕێگای سنووری خوسرەوی بۆ کەنگاوەر جێگیر کراون.

هەر لەو پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان هەروەها تۆمارکردنی 1 ملیۆن و 25 هەزار و 87هاتووچۆی لە سنووری خوسرەوییەوە لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە (16ی جۆزەردان) تا کۆتایی ١٥ی گەلاوێژ ڕاگەیاند.

عەلی سەلیمی ڕاشیگەیاند: لە کۆی گشتی هاتوچۆی تۆمارکراو، 549 هەزار و 56 کەس وڵاتیان بەجێهێشتووە و 476 هەزار و 31 کەسیش لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.

ناوبراو زیادیشی کرد: تەنیا لە ڕۆژی 15ی گەلاوێژدا، 54 هەزار و 578 کەس سنووری خوسرەوییان تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیەش 50 هەزار و 393 وەکوو زیارەتکار گەڕاونەتەوە بۆ وڵات و 4 هەزار و 185 زیارەتکاریش ڕۆیشتوون.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی زیارەتکارانی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە بە کەمبوونەوەی ڕێژەی ڕۆیشتنی زیارەتکارانی کرماشان ڕایگەیاند: شەپۆلی گەڕانەوەی زیارەتکاران بەردەوامە و خزمەتگوزارییەکان لە سنووری خوسرەوی و ڕێگاکانی گواستنەوەی پارێزگاکان بە ئامادەیی تەواوەوە تا گەڕانەوەی زیارەتکاران بەردەوام دەبێت.