هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران بە گەڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش دەستیان بە کێبڕکێی کافا کرد و وێڕای ئەوەی بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو لە تاجیکستانی میواندار، لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەم سەرکەوتنە لە بارودۆخێکدا بەدەستهات کە ئێران دوای دەستپێکێکی سەخت و دوو گۆڵی لێکراو لە نیوەی یەکەمدا توانی بە پاراستنی تەرکیز و نیشاندانی ئاستێکی باشتر لە نیوەی دووەمدا شکستەکەی قەرەبوو بکاتەوە و بە ڕۆحێکی بەرزەوە پاڵەوانێتی کافا دەستپێبکات.
دووهەمین یاری ئێران لە پاڵەوانێتی کافا، سبەی پێنجشەممە٢٢ی تەمووز بەرامبەر بە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت.