بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە لە کاتێکدا واژۆ کراوە کە بەستنەوەی تۆڕی هێڵی ئاسنی کرماشان بە بەغدا لە ڕێگەی سنووری خوسرەوییەوە بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە ڕۆژئاوای وڵاتدا دادەنرێت.

بە تەواوبوونی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی کرماشان – خوسرەوی بە درێژایی ٢٦٣ کیلۆمەتر، زەمینەسازی بۆ بەستنەوەی تۆڕی هێڵی ئاسنی ئێران بە عێراق و پەرەپێدانی ڕێڕەوی گواستنەوەی ناوچەیی دادەنرێت.

پارێزگاری کرماشان بە ئاماژەدان بە گرنگی ئەم ڕێگایە، هەروەها هێڵی ئاسنی کرماشان – خوسرەوی بە یەکێک لە کۆنترین ڕێڕەو بازرگانی و گەشتیاری و زیارەتکاری ڕۆژئاوای وڵات زانی و جەختی لەوە کردەوە: بەستنەوەی ئەم ڕێگایە بە تۆڕی هێڵی ئاسنی عێراقەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەسەندنی ئابووری ناوچەکە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هێڵی ئاسنی ئێران لەگەڵ وڵاتی دراوسێدا.