دوابەدوای ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە ئاڵۆزەی گروپی هاککردنی "حەنزەلە" بۆ سەر ژێرخانی تەکنەلۆژیای ئۆپەراسیۆن (OT)ی ویلایەتی میریلاند، گروپەکە بەیاننامەیەکی هۆشداری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ژێرخانی ژیانی ئەمریکا لە پێشەنگی هێرشەکانی داهاتوویاندایە.

ئەم گرووپە هاککەرە جەختی لەوە کردەوە کە دەستکاریکردنی کۆنتڕۆڵکەری لۆژیکی بەرنامەبۆداڕێژراو (PLC) و سیستەمی SCADA تەنها بەشێکە لە توانا هێرشبەرەکانی گروپەکە و هەڕەشەی فراوانتر ئاراستەی تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و گواستنەوە دەکرێت.

هۆشدارییەکە لە کاتێکدایە کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) لەم دواییانەدا بەیاننامەیەکی ئەمنی بڵاوکردەوە و دان بەوەدا دەنێت کە ئەکتەرە ئەلیکترۆنییەکان ئامێرە پیشەسازییەکانی کۆمپانیای ڕۆکوێڵ ئۆتۆماسیۆن و شنایدەر ئێلیکتریکی و سیمێنس دەکەنە ئامانج.