کۆمپانیای OpenAI ڕایگەیاند لە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی ئەمنیی کۆنترۆڵکراودا، هەندێک لە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد توانیویانە بگەنە ناو سیستەمی کۆمپانیای Hugging Face و بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ زانیاریی پێویستیان بۆ تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە دەستبکەوێت. ئەم ڕووداوە تەنیا لە چوارچێوەی توێژینەوە و پشکنینی توانای ئەمنیی مۆدێلەکان ئەنجامدراوە.کۆمپانیای Hugging Face پشتڕاستی ڕووداوەکەی کردەوە و ڕایگەیاند ئەوە بە ئامانجی تێکدانی سیستەمەکە نەبووە، بەڵام بە دەستدرێژی ناوی برد. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕووداوەکەی بە سەرسوڕهێنەر وەسف کرد و ئاماژەی بە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان دا.OpenAI دوای ئەم تاقیکردنەوەیە ڕایگەیاندڕێوشوێنەئەمنییەکان و چاودێریکردنی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد زیاتر بەهێز دەکات، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەگەڵ خێرابوونی گەشەی AI، پاراستنی ئاستی ئەمنیی ئەم تەکنەلۆژیا بەردەوام گرنگتر دەبێت.
سیستمێکی ژیریی دەستکرد کۆمپانیایەک هاک دەکات
جام کوردی - کۆمپانیای (OpenAI) کۆمپانیای تایبەت بە ژیریی دەستکرد ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی ئەمنیی کۆنترۆڵکراودا، مۆدێلەکانی (AI) کۆمپانیاکە توانیویانە بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ بچنە نێو سیستەمی کۆمپانیای (Hugging Face).
12 کاتژمێر لەمەوبەر