بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا بەیاتی، بە ئاماژەدان بە ئامادەیی تەواوەتی فڕۆکەخانەی کرماشان بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕایگەیاند: ئەم فڕۆکەخانەیە ٢٤ کاتژمێری شەو و ڕۆژ چالاکە و ئەگەر خواست زیاتر بێت، ئەگەری دامەزراندنی گەشتی نائاساییتر لە ئارادایە.
ناوبراو زیادی کرد: فڕۆکەخانەی کرماشان هیچ سنوورێکی بۆ دانانی گەشتی نائاسایی لەسەر ڕێگای کرماشان–نەجەف و بەپێچەوانەوە دانەناوە و ئەگەر لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە داوای بکەن، ئامادەکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتانەش لە ئارادایە.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی کرماشان بە ئاماژە بەوەی کە ئەم فڕۆکەخانەیە جگە لە زیارەتکارانی ئەو پارێزگایە خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەشتیارانی پارێزگاکانی دیکە دەکات، وتی: زیادکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەربەعین بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ گەشتی زیارەتکاران و کەمکردنەوەی فشاری هاتووچۆ لەسەر ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەو پارێزگایە پلانی بۆ دانراوە.