بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، تەنیا لە سەرەتای مانگی سەفەرەوە نزیکەی 500 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە ناو ئەو وڵاتەوە؛ ئامارێک کە ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی شەپۆلی سەرەکی گەشتەکانی عئەربەعین و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پرۆسەی هاتنی زیارەتکاران خێراتر بێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەربەعین.

364 کاروان؛ لە کەنگاوەرەوە بۆ خاکی عێراق

کرماشان لەمساڵدا یەکێک لە بەرفراوانترین تۆڕە خزمەتگوزارییەکانی ئەربەعینی ڕێکخستووە.

بەگوێرەی ئاماری ستادی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی مەزارەکانی پارێزگاکە، 364 کاروان کە 338 کاروان لە پارێزگاکە و 26 کاروان لە خاکی عێراق، بە درێژایی کاتژمێری شەو و ڕۆژ شوێنی مانەوە و خواردن و میوانداری و خزمەتگوزاری پشتیوانی بۆ زیارەتکاران دابین دەکەن.

بە گوتەی بەرپرسان، جگە لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و خواردنی تەواو، کەرەستەی پێویست وەک ئاوی خواردنەوە، سەهۆڵ و نانیش بەبێ کەمیی بەدرێژایی ڕێگای زیارەتکاران لەبەردەستدایە.

خوسرەوی؛ سنوورێک بە خزمەتگوزاری بەرفراوانەوە

هاوکات لەگەڵ چالاکی کاروانەکان، دەزگاکانی فریاگوزاری و خزمەتگوزاریش بە زۆرترین توانا لەسەر سنووری خوسرەوی جێگیر کراون.

کۆمەڵەی مانگی سوور بە درێژایی کاتژمێری شەو و ڕۆژ بە جێگیرکردنی 27 تیمی ئۆپەراسیۆن لە کەنگاوەرەوە تا خوسرەوی خزمەتگوزاری فریاگوزاری پێشکەش دەکات و بنکەی فریاگوزاری کۆمەڵەکەش لە خاڵی سفری سنووریدا چالاکە.

هەروەها زیاتر لە 20 ئاگرکوژێنەوە و پێنج ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن لە تێرمیناڵی سنووری خوسرەوی جێگیر کراون بۆ پێدانی ڕاهێنانی سەلامەتی بۆ زیارەتکاران و خزمەتکارانی کاروان جگە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە.

ڕێگاوبانەکان لە ژێر زەڕەبینی پۆلیسی هاتووچۆدان

لەگەڵ زیادبوونی هاتووچۆی زیارەتکاران، پۆلیسی هاتووچۆی کرماشان، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەر ڕێگاکانی پارێزگاکان و بە تایبەت ئەو ڕێگایانەی بەرەو خوسرەوی دەچن، بە ڕێژەی لەسەدا 14 زیادی کردووە.

بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوەکانەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا 50 کەمیکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کاریگەری ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردن.

هاوکات ئیدارەی ڕێگاوبانی پارێزگاکە بە دامەزراندنی 740 کارمەندی ڕێگاوبان و 412 پارچە ئامێر و 20 تیمی ئۆپەراسیۆن و ئامادەیی 24 کاتژمێری ڕێگاوبانەکان، ئەرکی پاراستنی سەلامەتی ڕێگاکانی بەرەو سنووری خوسرەوی لە ئەستۆ گرتووە.

دەرفەتێک بۆ ناساندنی کرماشان

عەربەینی ئەمساڵ تەنها لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا سنوردار نابێت. بەڵکوو ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵ پارێزگاکە بە دانانی 6 کۆشک بە درێژایی ڕێڕەوی زیارەتکارن بەرهەمی کشتوکاڵ، بەرهەمە ناوخۆییەکان و کارە دەستییەکانی کرماشان بە زیارەتکارانی ناوخۆیی و بیانی دەناسێنێت؛ کردارێک کە دەتوانێت دەرفەتێکی باش بێت بۆ ناساندنی توانا ئابووری و کولتوورییەکانی پارێزگاکە.

کرماشان لە لێواری ڕۆژانی سەرقاڵیدا

بە تەواوبوونی ژێرخانی ئابووری و جێگیرکردنی هێزی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی و زیادبوونی ژمارەی هاتنی زیارەتکاران بۆ ناو عێراق، ئێستا کرماشان لە لێواری قەرەباڵغترین ڕۆژەکانی ئەربەعیندایە.

بەرپرسان هیوادارن بە دابەشکردنی گونجاوی هاتووچۆ لە سنوورەکانی ئەربەعین، بە تایبەت هەڵبژاردنی مەرزی خوسرەوی لەلایەن زیارەتکارانەوە، گەشتەکان بە سەلامەت و خێرایی و ئارامی زیاترەوە ئەنجام بدرێت.