​لە دەستپێکی گفتوگۆکەدا، د. علی موسى الموسوی ئاماژەی بەوە دا کە زیارەتی ئەربەعین تەنها ڕێوڕەسمێکی ئایینی بەر تەسک نییە، بەڵکو یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوە ئایینی و مرۆییەکانی جیهان کە سەرجەم سنوورە ئایینی، مەزهەبی و ڕۆشنبیرییەکانی بەزاندووە.

​وتیشی" زیارەتی ئەربەعین داستانێکی مرۆیی گەورەیە کە تێیدا زیاتر لە ۲۰ ملیۆن زیارەتکار لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانەوە لەژێر ئاڵایەکی هاوبەشی مرۆییدا کۆدەبنەوە. لێرەوە دەردەکەوێت کەربەلا تەنها شارێک نییە کە ڕووداوێکی مێژوویی تێدا ڕوویدابێت، بەڵکو سەرچاوەی هیوایە بۆ هەر کەسێک کە بەدوای دادپەروەری و ئازادیدا دەگەڕێت."

​لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری جام کوردی دەربارەی کاریگەریی فکری ئیمام حسێن لەسەر کۆمەڵگەی جیهانی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێپێوانە دەرفەتێکی قووڵە بۆ ئاشنابوون بە بەهاکانی ڕزگاربوون لە زوڵم و تێگەیشتن لە ئیسلامی ڕەسەنی محەممەدی کە لەسەر بنەمای پاکی و میهرەبانی دامەزراوە.

​ناوبراو زیاتر دواو وتی" ئەم ڕووداوە تابلۆیەکە لە فرەیی ڕۆشنبیری و ئیمانی هاوبەش بە هێزی خۆشەویستی و ئاشتی. زیارەتکاران بە بەشدارییان، پەیمانی خۆیان بۆ پەیامی حەق و دادپەروەریی ئیمام حسێن نوێ دەکەنەوە، کە وەک ڕەمزێکی جیهانی لە سەرووی سنوورە جوگرافییەکانەوە قسە لەگەڵ ویژدانی مرۆڤایەتی دەکەن.

​لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، د. علی موسوی تیشکی خۆستە سەر شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە ملیۆنییە کە بەبێ دەستتێوەردانی فەرمی یان نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

​موسوی ڕوونی کردەوە" لە سەرجەم ڕێگاکانی بەرەو کەربەلا، زیارەتکاران بە گەرمی و بەخشندەیییەکی بێپایانەوە پێشوازییان لێدەکرێت و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیان پێشکەش دەکرێت. ئەم سەفەرە سنوورە ڕەگەزی و ئایینییەکان دەبەزێنێت و دەبێتە پەیامێکی خۆشەویستی لەژێر چەتری مرۆڤایەتیدا.

​لە کۆتایی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ جام کوردی، د. علی موسى الموسوی پەیامێکی ئاڕاستەی بیرمەندان و ئاشقانی حەق کرد و وتی" ئیمام حسێن دەروازەی جیهانە بەرەو ئیسلامی ڕاستەقینە کە بەها واڵاکانی مرۆڤایەتی بڵاودەکاتەوە.

ماوەتەوە بڵێیا: زیارەتی ئەربەعین هێمای بەخشندەیی، خۆبەخشی و بەها نەمرەکانە؛ بانگەوازێکە بۆ هەر توێژەرەوەیەکی ڕاستی و دادپەروەری بەرەو جیهانێک لە برایەتی، خۆشەویستی و چاکەی بەردەوام .