بەپێی جام کوردی، "عەلی زەمەد ئەلزوهەیری"، لە دیدارێکی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری گیلان غەرب، خزمەتکردن بە زیارەتکارانی ئیمام ئەبا عەبدوڵڵا ئەلحسێن (ع)ی بە شەرەف و شانازی بۆ خەڵک و بەرپرسانی مەنداڵی زانی و ڕایگەیاند: هەموو ئاسانکاری و تواناکانی بەردەست بەکارهێنراون بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین بە باشترین شێوە و بۆ ئەوەی زیارەتکاران بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و سەلامەت و بەبێ کێشە هاتووچۆ بکەن.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی ئێران زیادی کرد: هەماهەنگی نزیک لە نێوان هەردوولای سنووری سۆمار- مەندەلی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان و زیادکردنی ڕەزامەندی زیارەتکاران و ئەم مامەڵە تا کۆتایی ئەربەعین بەردەوام دەبێت. 

هەر لەم دیدارەدا پارێزگاری گیلان غەرب ئامادەیی تەواوەتی سنووری سۆماری بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران ڕاگەیاند و وتی: ژێرخانی پێویست و ئیمکاناتی خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری لەم دەروازەدا دابینکراوە، جگە لەوەش کۆمەڵێک پاسی گواستنەوەی بێبەرامبەر بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی کەمداهات دابینکراوە.

لە کۆتاییدا، پارێزگارەکانی گیلان غەرب و مەندەلی جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردن، ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی هەردوو وڵات کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین بکەن لە دەروازەی سنووری سۆمار- مەندەلییەوە.