بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سی و پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕێکخستنی خاڵەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ڕێگەپێدراوەکانی زەوینی وڵات، بە ئامادەبوونی وەزیری ڕێگاوبان شارسازی و پارێزگاری کرماشان، پێداچوونەوە بە ژێرخان و دۆخی ئیداری سێ سنووری پارێزگاکە لەگەڵ عێراق کرا.
لەم دیدارەدا بە لەبەرچاوگرتنی قبوڵکردنی سنووری سۆمار لەلایەن لایەنی عێراقی و ئامادەیی پلانی گشتگیر، جەخت لەسەر خێراکردنی هەنگاوە ئیداری و کارگێڕییەکان بۆ دروستکردنی تێرمیناڵی هەمیشەیی بۆ ئەم سنوورە کرایەوە. جگە لە چالاکییە بازرگانییەکان، سۆمار ئەمساڵ میوانداری هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینیشی کرد و ڕۆژانە نزیکەی 300 بارهەڵگر لەم ڕێگایەوە هاتووچۆ دەکەن.
هەروەها بڕیاردرا پارەی پێویست بۆ باشترکردنی میحوەرەکانی دەستڕاگەیشتن بۆ سنوورەکانی شۆشمی و شێخ سڵە تەرخان بکرێت تاوەکو دۆخی ئەوان لە عێراقدا باشتر دەبێت.
هەروەها گروپێکی کاری لە ژێر بەرپرسیارێتی بریکاری وەزیری گواستنەوەی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار بە یاوەری ئیدارەی پارێزگا، سەردانی ئەم دوو سنوورە دەکەن بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی تێرمیناڵەکان و چالاکییەکانی بازاڕ و پێداویستی ژێرخانەکانیان و دیاریکردنی دۆخی لایانەی بەرانبەر.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پێویستی کاری هاوکات لەلایەن لایەنی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانی هاوتا کرایەوە؛ پرسێک کە گرنگە بۆ زیادکردنی توانای ئاڵوگۆڕکردن، کەمکردنەوەی تێچووی بازرگانی و دروستکردنی چالاکیی بەردەوام لەم دەروازانەدا.