بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کار گرووپی تایبەتی سنووری پارێزگاکە ڕایگەیاند: ڕاگرتنی کاتی دەروازەی سنووریی سۆمار بە هۆی جێبەجێ کردنی کارەکانی بیناسازی و باشترکردنی ژێرخانی کرماشان لە لایەن، لایەنی عێراقییەوە ئەنجام دراوە و پێشبینی ناکرێ ئەم پرسە، پرۆسەی هەناردە و هاوردەکردنی کرماشان پەک بخات.
بە وتەی پارێزگار، لە ئێستادا سنووری پەرویزخان بە درێژایی شەو و ڕۆژ چالاکە و بە هەماهەنگی دەزگاکانی جێبەجێکردن، سنووری خوسرەویش بەم شێوەیە کاردەکات.
بەم پێیە گومرگ و پاسەوانی سنوور و ڕێگاوبان و دامودەزگاکانی دیکەی سەر تێرمیناڵەکان فەرمانیان پێ دراوە کە هێز و دامەزراوەکانیان بە شێوەی ناوە ناوە و بەبێ پچڕان لە سنوورەکاندا جێگیر بکەن.
حەبیبی بە ئاماژەدان بە توانای ئەم دوو دەروازە سنوورییە وتی: بە تێکڕا ڕۆژانە 500 بارهەڵگر بە خوسرەوی و زیاتر لە 1000 بارهەڵگر بە پەروێزخاندا تێدەپەڕن؛ توانایەک کە بە گوتەی ئەو دەتوانرێت زیاد بکرێت و تەنانەت دوو هێندەش زیاد بکرێت.
بڕیارە بەشێک لە هاتوچووی بارهەڵگرەکان کە پێشتر لە ڕێگەی سۆمارەوە ئەنجام دەدرا، بە بەکارهێنانی توانای ئەم دوو سنوورەش بەڕێوەبچێت.
هەروەها لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی کار گروپی تایبەتی سنووردا، جەخت لەسەر خێراکردنی تێپەڕبوونی ئەو بارانەی کە خێرا ماوەیان بەسەر دەچێت و کەمکردنەوەی ئەو کاتەی ئەم بارهەڵگرانە لە تێرمیناڵ دەوێستن، کرایەوە.
هەروەها پۆلیس و هێزی هاتوچوو ئەرکی چاودێریکردنی ئەو ڕێگایانەیان لە ئەستۆدایە کە بەرەو سنوورەکان تێدەپەڕن بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و دواکەوتنی گواستنەوەی کاڵاکان.
پارێزگاری کرماشان هەروەها بەدواداچوونی ڕاوێژکاری لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕاگەیاند و وتی: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئامادەبوونی پارێزگار و قایمەقام و بەرپرسانی سنوور و گومرگ و پاسەوانی سنوور لە هەردوولا کۆبوونەوە بۆ زیادکردنی هەماهەنگی بۆ بەردەوامیی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان ئەنجام بدرێت.