بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕایانگەیاند کە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە دابەزینی کۆگاکانی مووشەکی ڕێگریکەری پاتریۆت و THAAD ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ژەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، هۆشداری داوەتە کۆشکی سپی کە کۆگای مووشەکی ڕێگریکەری بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە کەناڵی سی بی ئێس بڵاویکردەوە کە ئیدارەی ترەمپ نیگەرانە لە دابەزینی خێرای ئەم کۆگا مووشەکیانە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەروەها نووسیویەتی: ترەمپ پلانەکانی بۆ چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران دواخستووە بەهۆی ئەو نیگەرانیانە.

هەروەها ڕاپۆرتەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە دووبارە بنیاتنانەوەی کۆگای مووشەکەکانی ئەمریکا دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران دەتوانێ چەند ساڵێکی بخایەنێت.