جام کوردی - دیارە لە هاوکێشە نوێیە سەربازییەکاندا، ئیتر پێویست ناکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان، بە مەرج سیستمە ئاڵۆز و تێچووزۆرەکانت لەبەردەستدا بن؛ هەندێک جار چەند ماکێتێکی بە شێوازێکی باش دروستکراویش دەتوانن ملیارها دۆلار لە کەلوپەلی سەربازی بخەنە ناو ئەرکێکی پڕتێچووەوە!

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی ئەمریکی باسیان لە کردنه ئامانجی چەند ڕادار و سەنگەری هەڵدانی مووشەکی ئێران لە باشووری وڵات کردووە؛ ئەو بانگەشانەی کە هێشتا بۆ هەڵسەنگاندنی سەربەخۆ پێویستیان بە زانیاریی وردتر هەیە. بەڵام ئەگەر چیرۆکی ماکێتەکان و ئامانجە هەڵخەڵەتێنەرەکان لە پاڵ ئەم بانگەشانەدا دابنێین، پرسیارێکی سەرنجڕاکێش دروست دەبێت: ئایا بڕیارە بەشێک لە بودجەی خەیاڵی سوپای ئەمریکا بۆ ناسینەوە و تێکشکاندنی ماکێتێک خەرج بکرێت کە تەنانەت لە دووریشەوە بڕیار نییە وەڵامی تەقە بداتەوە؟

ئەمریکا چەندین ساڵە لە F-35 وەک یەکێک لە پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان یاد دەکات؛ ئەو فڕۆکەیەی کە هەر دانەیەکی تێچوویەکی سەرسوڕهێنەری هەیە و بۆ دروستکردن و پاراستنی ملیارها دۆلار خەرج کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بابەتەکە دەگاتە ئەو شوێنەی کە وایە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیاکانی ناسینەوە و چەکی جیهان دەبێت بۆ جیاکردنەوەی سیستمێکی ڕاستەقینە لە ماکێتێک، تاقیکردنەوەی وەرگرتن بدەن!

بێگومان بابەتەکە تەنیا بە فڕۆکەوان و فڕۆکە کۆتایی نایەت. لە پشت هەر فڕینێکەوە، کۆمەڵێک مانگی دەستکرد، ڕادار، سیستمی زانیاری، سەرکردایەتی و پشتیوانی هەن؛ پێکهاتەیەکی مەزن کە بڕیارە پێش تەقاندن، ئامانجەکە بناسێتەوە و دڵنیایی لەبارەیەوە بدات. ئێستا ئەگەر لەم نێوەندەدا ماکێتێک بتوانێت تەواوی ئەم زنجیرە پڕتێچووە بخاتە کێشەوە، دەبێت بپرسرێت بە وردی کام بەش لەم تەکنەلۆجیا ئاڵۆزە، ئەرکە سەرەکیی خۆی لەبیر کردووە؟

ڕەنگە لەمەودوا پێنتاگۆن پێویست بکات لە پاڵ بودجەی کڕینی فڕۆکەدا، بڕگەیەکی نوێش بۆ فێربوونی جیاکردنەوەی ماکێت لە کەلوپەلی ڕاستەقینە دابنێت؛ یان تەنانەت یەکەیەکی تایبەتمەند بە ناوی «ناوەندی ناسینەوەی شتومەکە بێزیانەکان» دامەزرێنێت تا خودای نەکردە فڕۆکەیەکی سەد ملیۆن دۆلاری، بۆ لەناوبردنی ئامانجێکی خەیاڵی هەڵنەفڕێت!

بابەتەکە لەوەدایە کە لە جەنگەکانی ئەمڕۆدا، سەرکەوتن تەنیا بە ژمارەی مووشەک و فڕۆکەکان هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت؛ هەندێک جار بەڕێوەبردنی مەیدان، فێڵی زانیاری و ناچارکردنی لایەنی بەرامبەر بۆ خەرجکردنی تێچوو بۆ ئامانجی کەمبەها، خۆی بەشێکە لە هاوکێشەکە.

ڕەنگە خراپ نەبێت سوپای ئەمریکا لە ڕاپۆرتی داهاتووی خۆیدا، سەرەڕای ژمارەی ئامانجە تێکشکێنراوەکان، ژمارەی ئەو ماکێتە ناسراوانە، ماکێتە هەڵەپێکراوەکان و تێچووی هەر ئۆپەراسیۆنێک دژی ئامانجە هەڵخەڵەتێنەرەکان ڕابگەیەنێت؛ لە کۆتاییدا باجدەرانی ئەمریکیش مافی خۆیانە بزانن ملیارها دۆلاریان بە تەواوی بۆ چی خەرج کراوە!

لە جیهانی جەنگە مۆدێرنەکاندا، هەندێک جار گرانبەهاترین چەکەکان لە بەرامبەر هەرزانترین فێڵەکاندا، دەبنە بابەتی گاڵتەجاڕی.