ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی گەلاوێژ زەینەدین زەیدان وەک سەرۆکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ناسێندرا، ئەم بۆنەیەش بەبۆنەی گەڕانەوەی ئەفسانەی فەرەنسی بۆ جیهانی ڕاهێنەرایەتی بوو دوای ٥ ساڵ.
سەردەمی زەیدان دوای 1923 ڕۆژ (هاوتا بە 5 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ) دوورکەوتنەوە لە ڕاهێنەرایەتی دەستی پێکرد.
بەڵام زیدان وەڵامی 5 ساڵ دوورکەوتنەوە لە یاریگا و ڕەتکردنەوەی ئۆفەرە جیاوازەکانی بەم شێوەیەی دایەوە: دوای ڕیال مەدرید تەنها بیرم لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکردەوە، هەر بۆیە هەموو ئەو ئۆفەرانەم ڕەتکردەوە.
ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هەڵبژاردنی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە و وتی: زۆر دڵخۆشم کە ڕاهێنەری ئەم تیپەم و کاردەکەم بۆ بەردەوامبوون لە سەرکەوتنەکانی فەرەنسا.
دیدیە دیشان بە یەکێک لە ڕاهێنەرە سەرکەوتووەکانی مێژووی فەرەنسا ناوزەد کرا. لە ماوەی 14 ساڵی ڕاهێنەرایەتیدا، فەرەنسا نازناوی مۆندیالی 2018ی بەدەستهێنا، لە مۆندیالی 2022 پلەی دووەمی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی کۆتایی هەموو پاڵەوانێتیە گەورەکان.
ئێستا زەیدان لە ڕێوڕەسمی ناساندنیدا سەبارەت بە دیشان دەڵێت: سڵاو لە دیدیە دیشان دەکەم و سوپاسی دەکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا کردوویەتی.
ڕەنگە هیچ ڕاهێنەرێک لە مێژووی فەرەنسادا بەو جۆرە چاوەڕوانییەوە دەستی بە کار نەکردبێت. چونکە گەلی فەرەنسا چاوەڕێی ئەوە دەکات: یۆرۆ بباتەوە و جارێکی تر ببنە پاڵەوانی جیهان و نەوەی زێڕینی ئێستا بەرەو شانازی زیاتر ببات.
لەڕاستیدا تەنها ئەنجامە باشەکان بەس نابێت بۆ زەیدان؛ بەڵکوو چاوەڕوانی ئەوە هەیە کە ببنە پاڵەوانی جیهان.
ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بەم چاوەڕوانییانە گوتی: "هەموو تواناکانم دەدەم و زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن لە یاریگای تۆپی پێدا بکەم".