ئۆڵۆمپیاکۆس خۆی بۆ یارییەکەی بەرامبەر نایمخنی هۆڵەندا لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات، بەڵام خۆزێ لویس مەندیلیبار، ڕاهێنەری ئیسپانیی تیپەکە، نێوی مێهدی تارێمی و ڕۆمان یارمێچوکی نەخستۆتە نێو لیستەکەوە کە بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە.
نێوی تارێمی و یارمێچوک لە حالێکدا لە پێکهاتەی 25 یاریزانی ئۆڵۆمپیاکۆس بۆ بەشداری پاڵەوانێتییەکە بوونی نییە، کە یانە یۆنانییەکە دەتوانێت دوو گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات پێش یارییەکەی بەرامبەر نایمخن کە لە 13ی گەلاوێژدا ئەنجام دەدرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە تارێمی لە لیستی دەرچوون لە ئۆڵۆمپیاکۆسدایە. هێرشبەرە تەمەن 32 ساڵەکە کە تەنها یەک وەرزی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆڵۆمپیاکۆس ماوە، وەرزی ڕابردوو لە 39 یاریدا 16 گۆڵی تۆمارکرد و 6 ئەسیستیشی بۆ تیپەکە پێشکەش کرد.