بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردار بەهمەن ڕێحانی لە سەردانێکدا بۆ سنوری خوسرەوی، بە ئاماژەدان بە باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانی زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم یەک دوو ساڵەی دواییەدا بەشێکی بەرچاو لە کێشەکانی ڕابردوو چارەسەر کراون و ئاسانکارییەکانی ئەم سنوورە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کراون.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی خوسرەوی- بەغدا لە داهاتووی ئەربەعیندا، زیادی کرد: بە تەواوبوونی ئەم ڕێگای ئاسنییە و پەرەپێدانی گواستنەوە، سنووری خوسرەوی توانای ئەوەی هەیە ببێتە ڕێگای سەرەکی بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران.

فەرماندەی سوپای نەبی ئەکرەم(د.خ)ی کرماشان هەروەها خزمەتەکانی مانگی سووری لە ڕووداو و بۆنە جۆراوجۆرەکاندا لەوان ئەربەعین، لافاو، بوومەلەرزە، کۆرۆنا و شەڕ، بە بەرز نرخاند و بوونی ئەو هێزانەی بە نموونەی خزمەتی جیهادی بۆ خەڵک زانی.