بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردار عەلی ئەکبەر جاویدنیا لە سەردانێکدا بۆ سنووری نێودەوڵەتیی خوسرەوی و مەنزەرییەی عێراق، ئاسایشی بەردەوامی سنوورەکانی ئەربەعینی بە ئەنجامی هاوکاریی نزیکی نێوان هێزەکانی سەر سنوور، سوپا و هێزەکانی حەشد ئەلشەعبی و دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکەی ئەو دوو وڵاتە زانی و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێوڕەسمی ئەربەینی ئەمساڵ بەبێ هیچ کێشەیەکی ئەمنی بەڕێوەدەچن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە زیادبوونی شەپۆلی گەڕانەوەی زیارەتکاران، داوای لەو کەسانە کرد کە هێشتا گەشتەکەیان دەست پێنەکردووە، بە زووترین کات پلان دابنێن بۆ ئەوەی تووشی قەرەباڵغی نەبن و سنوورە تەیارەکان و کەم هاتووچۆکان، لەوانەش مەرزی خوسرەوی بۆ گەشتکردن بەکاربهێنن.
هەروەها سەعدی ئەبولحەسەن، پشکنەری تایبەتی هێزەکانی سەر سنووری عێراق جەختی لە کۆکردنەوەی سەرجەم توانا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کردەوە و ڕایگەیاند، ئاسایشی ڕێگای زیارەتکاران لە سنوورەوە بۆ بەغدا و کەربەلا و شارەکانی دیکەی زیارەتکردن، بە تەواوی مسۆگەر کراوە و تا ئێستا هیچ کێشەیەک لەسەر ئەو ڕێگایانە ڕاپۆرت نەکراوە.