بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان، لە کۆبوونەوەی ستادی ئەربەعینی پارێزگای کرماشان لە سنووری خوسرەوی، ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە زیارەتکاران کرا بە ئەنجامی هەوڵی هاوئاهەنگی دەزگاکانی جێبەجێکاری ئەو پارێزگایە زانی و وتی: ئاسانکاری، ڕێکخستن، پاکوخاوێنی ژینگە، شوێنی گونجاوی بەشە جۆراوجۆرەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕێک و پێک، سنووری خوسرەوی کردە یەکێک لە تەیارترین و ڕێکخراوترین سنوورەکانی ئەربەعین لە وڵاتدا.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە جێبەجێکردنی گواستنەوەی ڕاستەوخۆی زیارەتکاران بە ئامێر و کەرستەی گواستنەوەی عێراق، هەوڵی ستادی ناوەندیی ئەربەعینی بۆ گۆڕینی مەرزی خوسرەوی بۆ تاقیکاری بۆ ئەم پلانە ڕاگەیاند و جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی کردەوە، لەوانەش بەستنەوەی هێڵی ئاسن بۆ سنووری خوسرەوی.
بەرپرسی ستادی ناوەندی ئەربەعین هەروەها کردنەوەی سنووری سۆماری بۆ هاتوچۆی زیارەتکان وەک هەنگاوێکی گرنگ هەڵسەنگاند و وتی: بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی بودجە، ئەم سنوورە دەتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاوتر لە جوڵەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە ساڵانی داهاتوودا بگێڕێت.
لە کۆتاییدا، پوورجەمشیدیان بە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی دانیشتوانی سنوور و خۆشگوزەرانی ئابووریی ناوچە سنوورییەکان، پەرەپێدانی ژێرخانی سنووری ئەربەعینی بە ڕێوشوێنێکی درێژخایەن بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان بە زیارەتکارنی ئێرانی و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی وەسف کرد.