ئەم کۆبوونەوەیە دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە داهاتووی خولیان ئالڤارزدا بگێڕێت. لەم دیدارەدا لایەنەکان باس لە مەرجەکانی گواستنەوە و پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید و ستراتیژی پێویست بۆ پێشخستنی ئەم دۆسیەیە دەکەن.

هاوکات ڕاهێنەرانی بەرشەلۆنە هیوادارن جولیان ئالڤارزیش هەنگاوێکی گرنگ بەم ئاراستەیە بنێت و بە ئاشکرا خواستی خۆی بۆ پۆشینی درێسە شین و سپییەکە ڕابگەیەنێت. بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی یانەکە، ڕاگەیاندنی فەرمی ئەو یاریزانە و ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەتوانێت کاریگەری لەسەر دانوستانەکان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هەبێت و مەرجەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نەرم بکاتەوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر جولیان ئالڤارز هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، ئەوا بەرشەلۆنە ئامادەیە ئۆفەرەکەی زیاد بکات بۆ ئەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ڕابکێشێت. باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە بەڕێوەبەرانی بەرشەلۆنە ئۆفەرەکەیان بۆ ١١٥ ملیۆن یۆرۆ زیاد بکەن بۆ ئەوەی بەختی کۆتایی هێنان بەم گواستنەو گەورەیە زیاد بکەن.

جولیان ئالڤارز وەک گرنگترین بژاردەی هانسی فلیکە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشی بەرشەلۆنە، هەروەها بەڕێوەبەرانی یانەکەش ئەم گواستنەوەیە بە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی خۆیان بۆ ماوەی گواستنەوەی هاوینە دەزانن. بەڵام بەدیهێنانی ئەم گواستنەوەیە هێشتا پەیوەستە بە پێگەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بڕیاری کۆتایی یاریزانەکەوە.