بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا قوبادیمێهر بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەم بانگەوازە بە مەبەستی پەرەپێدانی چالاکییە ئابوورییەکان و ئاسانکاری بۆ پڕۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی ناوچەی ئازادی قەسرشیرین بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: مەرجەکانی بەشداریکردن لە بانگەوازەکەدا، بەڵگەنامە پێویستەکان و شێوازی تۆمارکردنی داواکارییەکە لە ڕاگەیاندنەکانی داهاتووی ڕێکخراوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی ــ پیشەسازی قەسر شیریندا، ڕادەگەیەنرێت.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ئازادی ناوچەی قەسر شیرین ڕایگەیاند کە ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و پاڵپشتیکردن لە چالاکانی بواری ئۆتۆمبێل و پەرەپێدانی بازرگانی نێودەوڵەتییە لە ناوچەی ئازادی قەسر شیریندا.