بەپێی زانیارییەکانی جام کوردی، ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە کۆگای ژمارە یەک لە ناوچەی ئازادی بازرگانی قەسر شیرین جێگیر کراون و پڕۆسەی هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ ئەم ناوچەیە بەردەوامە.

پێشبینی دەکرێت بە بەردەوامی هاوردەکردن، تا مانگی داهاتوو ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و خەڵکی پارێزگاکەش زیاتر لە جاران بتوانن ئۆتۆمبێلی هاوردە دابین بکەن و بەکاربهێنن.