بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە 187ەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گفتوگۆی حکومەت و کەرتی تایبەتدا، گرفتەکانی 23 کۆمپانیای ئێرانی کە خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری هەناردە دەکەن بۆ عێراق و لە ساڵانی چالاکییەکانی داعشدا ڕووبەڕووی ڕاگرتنی پڕۆژە و بلۆکە کردنی سەروەت و سامان بوونەتەوە، تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا کە ئەو کۆمپانیایانە بە هۆی نەتوانین لە دانەوەی ئاسانکارییەکانی بانکی، خراونەتە سەر لیسی قەرزدارە نائەرکەکانەوە و لە وەرگرتنی خمەتگوزاری بانکی بایکۆت کراون.
عەبدولناسر هێمەتی، وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی جەختی لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کردەوە و وتی: سندوقی گەرەنتی هەناردەکردن، بانکی گەشەپێدانی هەناردەکردن، بانکی بازرگانی و کەرتی تایبەت پێکەوە کاردەکەن بۆ داڕشتنی میکانیزمێک بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایانە.
بە وتەی ناوبراو، بانکی ناوەندیش ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ لابردنی سنووردارکردنی بانکی ئەم 23 کۆمپانیایە.
هێمەتی هەروها لە ڕاوێژکاری لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوه ندی عێراق هەواڵی دا و وتیشی: هەوڵدەدەین بە هاوکاری لەگەل لایەنی عێراقی بناغەی دابینکردنی گرنتی بانکی و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان له پرۆژه عێراقییه کاندا دابین بکەین.
لەم دیدارەدا، ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران هەروەها پشتیوانی لە پێدانی وادەی سێ ساڵەی بۆ ئەم کۆمپانیایانە کرد بۆ گەڕانەوە بۆ سووڕی چالاکییەکان و چالاکانی ئابووری جەختیان لەوە کردەوە کە لابردنی سنووردارکردنی بانکی دەتوانێت بنەمایەک بۆ زیندووکردنەوەی کۆمپانیاکان و گەڕانەوەی داواکارییەکانی ئێران لە عێراقەوە دابین بکات.