بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید جەبار هاشمی لە دیدارێکدا لەگەڵ مستەفا جەبار سند، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، بە ئاماژەدان بە هاوبەشییە کولتووری و مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەپێویستی زانی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری، پەرە پێبدرێت، هەروەها جەختی لە پلانی هاوبەش کردەوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان لە سەردەمی ئەربەعیندا.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دامەزراندنی بەستێنی پەیوەندیی 100 گیگابایتی لە نێوان ئێران و عێراقدا، پێشنیاری بەرزکردنەوەی چوار بەستێنی 10 گیگابایتی لە سنووری شەلەمچەوە کرد بۆ بەستێنی 100 گیگابایتی بۆ ئەوەی زیارەتکاران بتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاری پەیوەندی جێگیر و بێ پچڕان لە سەردەمی ئەربەعیندا.

وەزیری پەیوەندییەکان هەروەها دەستکەوتەکانی ئێرانی لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ئابووری دیجیتاڵی و پەرەپێدانی تۆڕی فیبری نووری شیکردەوە و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەزموونانە بۆ عێراق ڕاگەیاند و هاوتا عێراقییەکەی بانگهێشت کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای تواناکانی پەیوەندیی و تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئێراندا.

وەزیری پەیوەدییەکانی عێراق به پێشوازی له فراوانبوونی هاریکاریه هاوبەشەکان، جەختی لەسەر کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئێران له بواری ئاسایشی سایبەری و تەکنەلۆجیای زانیاری کردەوه و خوازیاری پەرەپێدانی هاریکاریی نێوان ئۆپراتۆرەکانی هەر دوو وڵات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی باش و گونجاو بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین کردەوە.

مستەفا جەبار سەند بە ئاماژەدان بە کارکردی ئێران لە پاراستنی سەقامگیری تۆڕە پەیوەندییەکان لە کاتی هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی ئەم دواییەدا، ئەم ئەزموونەی بە بەنرخ وەسف کرد و وتی: عێراق حەز دەکات سوود لە توانا و ئەزموونەکانی ئێران لە پەرەپێدانی ژێرخانی پەیوەندییەکان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای زانیاری وەربگرێت.