لە شەشەمین ڕۆژی چواردەهەمین پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی بالەی دانیشتوو لە شاری هانگژۆ، هەڵبژاردەی نیشتمانی پیاوانی ئێران لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئەمریکا بووەوە و بە ئەنجامی یەکلاکەرەوەی 3-0 لە ڕکابەرەکەی بردەوە و بە پێنجەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست هێنا.
هەڵبژاردەی نیشتمانیمانی ئێران بە ئەنجامی 25-21 و 25-15 و 25-16 لە ئەمریکای بردەوە و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی کازاخستان دەبێتەوە.
شایانی ئاماژەیە کە ئەمە ١٤هەمین جارە کە پاڵەوانێتی جیهانی باڵەی دانیشتوو لە بەشی پیاواندا بەڕێوەدەچێت.
لە 13 خولی پێشوودا هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بە سەرکەوتووترین هەڵبژاردە دادەنرێت کە توانیویەتی 8 میدالیای زێڕ، 1 زیو و 2 برۆنز بەدەستبهێنێت، لە دوای ئەویش بۆسنە (3 زێڕ، 3 زیو و 1 برۆنز) و هۆڵەندا بە 2 میدالیای زێڕ، 1 زیو و 3 برۆنز.
ئەڵمانیا، هەنگاریا، بەرازیل، فینلاند، یوگۆسلاڤیای پێشوو، نەرویج و میسر وڵاتانی دیکەن کە توانیویانە لەم پێشبڕکێیانە بگەنە سەر سەکۆی پاڵەوانێتی.