دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "گەرووی هورمز ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی پێنجشەممە بکرێتەوە."

ئەمەش لە کاتێک دایە کە پێگەی "ئاکسیۆس"ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئێران و عومان زۆر نزیکبوونەتەوە لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بەمەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز، و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکە بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.