بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "کورش ئۆمێدی پوور" لە کۆبوونەوەی پێداچوونەوە بە کێشەکانی شارەوانییەکانی پارێزگای کرماشان، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراقی بۆ جێبەجێکردنی هێڵی ئاسنینی کرماشان – خوسرەوی- بەغدا بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکە و ڕۆژئاوای وڵات وەسف کرد و وتی: ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت ئاسۆیەکی نوێ لە بواری بازرگانی، گواستنەوە و پەیوەندییە ناوچەییەکاندا دروست بکات.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی ستراتژیکی کرماشان، زیادی کرد: وەک دەروازەی ڕۆژئاوای وڵات و ڕێگای سەرەکیی زیارەتکاران بۆ مەزارگەکان، ئەم پارێزگایە توانای تایبەتی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و گەشتیاری هەیە و بە کەڵک وەرگرتن لە سنووری سۆمار، قەبارەی هاتوچۆی زیارەتکارانیش لە ساڵانی داهاتوودا زیاد دەکات.

بریکاری ڕێکخراوەی شارەوانیەکان و گەشەپێدانی گوندەکان داوای لە شارەوانەکان کرد کە ڕوانگەی خۆیان لە "شارە ترانزێتییەکان"ەوە بگۆڕن بۆ "شارە مەبەستەکان" و تواناکانی ئەربەعین بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و ڕاکێشانی گەشتیاران و خۆشگوزەرانی ئابووری شارەکانی سەر ڕێگاکە بەکاربهێنن.

ئومێدی پوور لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەگەری هاوردەکردنی چوار هەزار ئۆتۆمبێلی بۆ نەوژەنکردنەوەی کەرتی گواستنەوە ڕاگەیاند و وتی: کرماشان دەتوانێت بە داڕشتنی پلانی درووست سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت بۆ بەرزکردنەوەی کەرتی گواستنەوەی نێو شاری.

ناوبراو هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەی گۆڕینی پاشماوه بۆ سوتەمەنی له کرماشاندا به ئەزموونێکی سەرکەوتووی زانی و هیوای خواست که ئەم مۆدێله له شارەکانی دیکەی وڵاتدا جێبەجێ بکرێت.