فیدان وتی: ئەو رێککەوتنە بەرگرییەی لەگەڵ پاکستان و سعودیە کردوومانە، لە رووی تەکنیکییەوە رێک هاوشێوەی ماددەی پێنجەمی پەیماننامەی هاوپەیمانیی ناتۆیە.
ڕاشیگەیاند: لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا، هاوشێوەی ناتۆ، لیژنەیەکی تایبەتی وەزاری و ئەمیندارییەتێکی گشتی پێکدەهێنرێت.
وتیشی: ئەم رێککەوتنە بەرگرییە بە هیچ شێوەیەک ئامانجی لێدانی ئێران نییە، و هیچ لایەنێک وەک ئامانج سەیر ناکرێت، تا ئەو کاتەی هێرش نەکاتە سەر وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنەکەدا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای سووردا پەیوەندیی راستەوخۆی بە بەرژەوەندییەکانی تورکیاوە هەیە، لەبەرئەوەش پێویستە تورکیا بەشێک بێت لەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی کە بە سەرۆکایەتیی سعودیە پێکهێنراوە.
زیاتر وتی: ئەگەری هەیە وڵاتی میسریش بێتە ناو ئەم رێککەوتنەوە، هەر کاتێک کە کێشە و بابەتی تەکنیکی یەکلایی کرانەوە.