"کۆتایی سەردەمی خەرجییە بەفیڕۆدەرەکانی سعودیە بۆ تۆپی پێ"،ئەمە ڕاپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ماڵپەڕی The National سەبارەت بە بڕیارە نوێیەکەی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی پارە.

بەگوێرەی گوفاری میرری بەریتانی، سعودیە بە فەرمانی بن سەلمان لە ماوەی 3 ساڵدا زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری بۆ تۆپی پێ خەرج کردووە و زیاتر لە 80%ی ئەو بڕە پارەیە لەدەستچووە.

سعودییەکان لە ساڵی 2023دا بە پلانی پێشنیارکراوی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێ دەستیان بە خرجکردنی لەڕادەبەدەر کرد.

لەماوەی 3 ساڵدا زیاتر لە 200 یاریزانی تۆپی پێی بیانی هاتوونەتە نێو خولی ئەو وڵاتە، هەریەکەیان گرێبەستەکەیان لەنێوان 3 بۆ 10 هێندەی گرێبەستەکەیان لە تۆپی پێی ئەوروپادا بووە.

ئێستا، ماڵپەڕی The National دەنووسێت، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە پلانێکی نوێی پەسەندکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی تێچوونەکان لە خولەکەدا دوای زیانێکی دارایی گەورە بەهۆی کڕینی ئەستێرەکانی تۆپی پێ و چیتر پلانیان نابێت بۆ ڕاکێشانی یاریزانە بیانیەکان بە مووچەی نائاسایی وەک ڕابردوو.

ماڵپەڕی ئینتەرپڕایم هەروەها بڵاویکردووەتەوە، سەردەمی "چەکی سپی سعودیە" بۆ یاریزانانی تۆپی پێ کۆتایی هاتووە و ڕیاز دەیەوێت باڵانسی دارایی خۆی کۆنترۆڵ بکات.