بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، بە خوێندنەوەی یاداشتێکی پزیشکی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، تەمەن ٧٩ ساڵ، پشکنینی تەواوی بۆ کراوە، لە نێویاندا پشکنینی دەستنیشانکردنی بۆرییەکانی خوێن، لە لایەن یەکەی پزیشکی کۆشکی سپییەوە.

سی ئێن ئێن لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە لە یاداشتەکەی پزیشکی سەرۆکی ئەمریکادا هاتووە کە سۆنەرێکی دوولایەنەی دۆپلەری خوێنهێنەری ئەندامی خوارەوە ئەنجامدراوە و کەمی درێژخایەنی خوێنبەرەکان، ICD-9  کە نەخۆشییەکی باو، دەستنیشانکراوە، بەتایبەتی لە کەسانی سەروو 70 ساڵدا.

پشکنینەکە دوای ئەوە هات کە ترەمپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تووشی ئاوسانی بەشی خوارەوەی قاچەکانی بووە.

وتەبێژی کۆشکی سپی بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی پزیشکی ترەمپ ڕایگەیاندووە، هیچ بەڵگەیەکی ترۆمبۆزی خوێنهێنەری قووڵ یان نەخۆشی خوێنبەرەکان نییە و پشکنینەکانی تاقیگەیی ترەمپ هەموویان لە سنوری ئاساییدا بوون.

سی ئێن ئێن لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە ترەمپ پشکنینی ئیکۆکاردیۆگرافیشی بۆ کرا، کە هیچ نیشانەیەکی لەکارکەوتنی دڵ و تێکچوونی کارکردنی گورچیلە و نەخۆشی سیستماتیکی تێدا دەرنەکەوتووە./.