سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، وتی: بێتوانایی ئەمریکا لە کردنەوەی گەرووی هورمز و ئیدیعای خاوەندارێتی لێی زیاترە لە مەودای ٧ هەزار میلی نێوان واشنتۆن و خودی گەرووەکە.

مەیجر جەنەڕاڵ موحسین ڕەزایی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: کەلێنی نێوان بێتوانایی ئەمریکا لە کردنەوەی گەرووی هورمز و ئیدیعای خاوەندارێتی لێ زیاترە لە مەودای ٧ هەزار میلی نێوان واشنتۆن و خودی گەرووەکە.

ناوبراو بە ئەمریکای وت "بەخێربێن بۆ نەزمی دوای ئەمریکا لە کەنداوی فارس".