جام کوردی - ئیبراهیم ڕەزایی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە پەرلەمانی ئێران لە ئێکس نووسیویەتی، زانیارییەکان ئاماژە بە بەشداری و ئامادەیی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سووتەمەنیبەخشی ئەمریکا دەکەن لە فڕۆکەخانەکانی قەتەر، کوێت، ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکەدا.
ڕەزایی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو وڵاتانە ماڵەکانی خۆیانیان کردووەتە حەشارگە و مۆڵگەی سەربازیی ئەمریکا، بۆیە لە ئەگەری ڕوودانی هەر پەرەسەندنێکدا، نابێت هیچ گلەیی و سکاڵایەکیان هەبێت ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان.