بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئابی ماڵپەڕی گۆڵ، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەسەر دوو بەشدا دابەش کراوە کە یەکێکیان لایەنگرانی ئینفانتینۆیە بە سەرۆکایەتی سعودیە و وڵاتانی عەرەبی، ئەویتریان لایەنگرانی شێخ سەلمانە کە لەلایەن 6 ئەندامی CAF پشتگیری دەکرێن بە سەرۆکایەتی ئێرانەوە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا "ڕۆڵێکی سەرەکی" لە هەڵبژاردنی سەرۆکی فیفا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەگێڕێت.

سعودیە هاوکات لەگەڵ قەتەر، لوبنان، سوریا، ئیمارات و کوەیت، بە فەرمی پشتگیری ئینفانتینۆیان کردووە لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.

لەبەرامبەردا بەپێی ڕاپۆرتێکی دوێنێی ماڵپەڕی ئۆراسیا، 6 ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای ناوەڕاست (کافا) بە ئامادەبوونی ئێران، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، قیرغیزستان و ئەفغانستان، لە هەڵبژاردنی نوێی سەرۆکایەتی فیفادا پشتیوانی شێخ سەلمان دەکەن.

ئێستا ماڵپەڕی گوڵ دەنووسێت سعودیە بەهۆی وەرگرتنی مافی میوانداری مۆندیالی 2034 بە پاڵپشتی ئینفانتینۆ وەک یەکێک لە بەهێزترین ئەندامەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا "AFC"، دەنگەکانی دژی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە بەرژەوەندی ئینفانتینۆ کۆدەکاتەوە.

لەبەرامبەردا، مێهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، وەک بریکاری شێخ سەلمان، بەهۆی نەبوونی پەیوەندی بازرگانی و سوودبەخش لەگەڵ ئینفانتینۆ، هاوپەیمانییەکی لایەنگرانی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای لەم دامەزراوەیەدا پێکهێناوە.